کوردستانی
ئومید خۆشناو: 200 گوند بەهۆی پەکەکەوە چۆڵبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئاوەدان بكرێتەوە و ئەو گوندانەی كە زەرەریان پێگەیشتووە، سەرلەنوێ ژیان تێیاندا دەستپێبكاتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "به‌هۆی شەڕی په‌كه‌كه و توركیاوه، نزیكه‌ی 200 گوندی سنووری پارێزگای هه‌ولێر چۆڵكراون كه به‌شێكی زۆربەیان شوێنی گه‌شتیاری گرنگن، به‌شێكیان ناوچه‌ی گرنگی كشتوكاڵ و باخدارین كه به سه‌به‌ته‌ی خۆراك ناسراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئه‌و ناوچانه ئه‌گه‌ر ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە، فشار له‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و كۆچی پێچه‌وانه له شاره‌وه بۆ گوند دروست ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا سه‌دان كه‌سی بێ‌تاوان كوژراون به‌هۆی ئه‌و شەڕانەوە كه خه‌ڵكی مەدەنی بوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر ئەو بڕیارەکەی پەكەكە جێبەجێ بكرێت و لەو ناوچانە نەمێنن و مەترسی لەسەر دانیشتوانی نەمێنێت، هه‌رچی له توانایاندا بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و گەڕانەوەی گوندنشینان ئاماده ده‌بن و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن".
ب ح

بیروڕا