کوردستانی
شاندی دەمپارتی سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/7/12، شاندێکی باڵای دەمپارتی سەردانی پارێزگای سلێمانی-یان کرد و دواتر تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەباشان دانا.
لەیلا زانا، سەرۆکی شاندی باڵای دەمپارتی رایگەیاند "سەرۆک مام جەلال بناغەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دانا و رۆڵێکی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازی و نەتەوەیی کورد دا هەبوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ لە حزوری رۆحیدا بە شانازییەوە ئەو رۆڵە مێژوویە بەبیردەهێنینەوە و بە شوێن هەنگاوەکانیدا دەڕۆن کە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و برایەتی نێوان گەلان و بە تایبەت کورد و تورک و عەرەب دا دەستێکی سپی و خێری بوو".
ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی سەدەیەک زیاترە کورد لە باکووری کوردستان لەچوارچێوەی تورکیا لەناو ئێش و ئازاردا دەژی و هەزاران قوربانی لەپێناو ئازادیدا بەخشی، ئومێد دەکەن نەوەکانیان لە سایەی ئاشتیدا بە ئارامی و ژیانێکی ئازاددا بژین".
ب ح

بیروڕا