کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەیلا زانا کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەیلا زانا کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/7/12، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای دەمپارتی بە سەرۆکایەتی لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "وەکو چۆن لای سەرۆک مام جەلال ژنێکی قارەمانی کورد بوویت و هەمووکات باسی بوێری تۆی لەسەر زار بوو، لای ئەوانیش تێکۆشان و ئازایەتی تۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خۆشحاڵن ئەنجامی هەوڵەکانیان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تەنها بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە گفتوگۆ".

لای خۆیەوە، خاتوو لەیلا زانا سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە پای ئەو هەوڵ و کۆششانەی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەیدات.

لەیلا زانا رایگەیاند "هەرگیز لە یادی ناکەن کە سەرۆک مام جەلال یەکەم سەرکردە بوو دەستیکرد بە چارەسەرکردنی ئەم پرسە مێژووییە و دڵخۆشە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانیش لەسەر هەمان رێباز هەوڵەکانی بەردەوامە و شانازیی دەکەن بەو رۆڵە کاریگەرەی دەیگێڕێت لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت".
ب ح
Qaiwan
Qaiwan