کوردستانی

مانگانە 50 دەفتەر بۆ دوو کۆمپانیا خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگانە 50 دەفتەر بۆ دوو کۆمپانیا خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد لە داهاتی نەوتی فرۆشراو بە تەنکەر، حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک بڕی (526،000 دۆلار) واتە زیاتر لە (پەنجا دەفتەر دۆلار) بۆ دوو کۆمپانیا خەرج دەکات بەناوەکانی (بلاک وۆڵف و هاریکار) بەناوی (پاسەوان)ی کێڵگەی نەوتییەوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "خەرجکردنی ئەم پارەیە بۆ ئەو دوو کۆمپانیایە لە کاتێکدایە حکومەت (400 هەزار) پۆلیس و پۆلیسی نەوت و هێزی ئەمنی و چەکداری هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ کۆمپانیای (بلاک ۆڵف) رۆژانەی (50 دۆلار)، واتە (70 هەزار دینار) بۆ یەک پاسەوان ئەژمار کراوە، لە کاتێکدا رۆژانەی کرێکارێک لە کوردستان لە(30 هەزار) دینار تێناپەڕێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan