کوردستانی

هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی رێنمایان بۆ هاوڵاتییان بەو شێوەیە بۆ رۆژانی داهاتوو ناو وەرزی هاوین خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە هاوڵاتییان لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 4:00ی عەسر خۆ نەدەنە بەرتیشکی خۆر بەهۆی بەرزی تیشکی سەرو وەنەوەشەیی چونکە کاریگەری خراپی هەیە بۆ چاوو پێست و وە دەبێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە وە کاریگەری خراپی هەیه بۆ سەرشانەکانی مرۆڤ و زیندەوەران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە ئەو کەسانەی کارێکیان لە دەرەوە هەیە چاویلکەی تایبەتی و کوڵاو و چەتر بەکاربێنن وەیان دەرمانی دژە خۆر، هاوشێوەی ئەمرۆو دوێنێ و وە دوو رۆژی تریش کە گەرمتر دەبێت وا پێویست دەکات زوو زوو ئاو بخورێتەوە تاوەکو دووربن لە وشکبوونەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو "باشترە گەشتی دوور نەکرێت کە زۆر پێویست نەبێ وە یان زۆر خۆبەردانه بەرخۆر لەوانەیه بێتە هۆی جەڵدەی گەرما، وە هەروەها پەلەوەر و ئاژەڵە شوێنیان فێنک و سێبەر بێت و ئاویان بەردەوام بۆ دانێن، چونکە ئەم گەرمایە کاریگەری خراپی لەسەریان دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan