کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی  پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ  ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت،  مەوداى بینین (8–10  ) کم  دەبێت، پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:
هەولێر :  46 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
دهۆک :  44  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان :49  پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی
سۆران :  44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan