کوردستانی
چلەی هاوین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری گەردونناسی ئاشکرایکرد لە رۆژی 17 ئەم مانگەوە چلەی هاوین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش لە بەرزیدا دەمێننەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری گەردونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "چلەی هاوین لە رۆژی 17 تەموزی هەموو ساڵێک دەستپێدەکات و بە کاتی فەلەکی لە 25ی ئاب کۆتایی دێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی 22ی ئەیلول هاوین کۆتایی دێت و 23ی ئەیلول یەکەم رۆژی وەرزی پایز لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەمشێوەیە هەموو رۆژەکانی هاوین 94 رۆژە دەبێت".
ب ح

بیروڕا