کوردستانی
عەلی حەمەساڵح: هەڕەشەکانیان ئەنجامی نەبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پێش دوو مانگ داوایان کردووە هەڕەشە لە عیراق نەکەن، چونکە هیچ بەدیلێکیان نیە، سەد تۆمەتیان دروستکردووە، بەڵام جگە لە رێککەوتن لەگەڵ عیراق هیچ دەرگایەکیان نییە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پێش دوومانگ هەڕەشەی زۆر قورسیان کرد، دەرکەوت کە هیچ کارتێکی فشاریان نەبووەو نییە، ئەوە 74 رۆژە فەرمانبەران بێ مووچەن و نەوت بووە بە بەڵا بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوەی ئێستا دەیڵێن پێشتر لەبری هەڕەشە بتانکردایە، ئێستا گرفتی مووچە چارەسەر کرابوو، ئێستاش بەغدا داوای 280 هەزار بەرمیل نەوت دەکات لەبەرانبەر دابینکردنی مووچە و بەنزین و سووتەمەنی".
ب ح

بیروڕا