کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/7/13، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ی کوردستان تایبەت بە مووچە ی فەرمانبەران کۆبووەوەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە، کە بە داخەوە کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر دۆخی ژیانی مووچەخۆران و هاوڵاتییان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan