کوردستانی

سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە هەولێر كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆبوونەوەکەد ئامادە دەبن.

هەربەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ یەكخستنی هەڵوێست و یەكدەنگییە سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی موچەو نەوت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan