کوردستانی
كارمەندێكی پۆلیسی دارستانی گەرمیان برینداربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللەیان لە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی خانەقین کرد و پۆلیسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان رایگەیاند "بەشی پۆلیسی دارستانی خانەقین لە سنووری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکران دەرچوونێکیان ئەنجامداوەو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوەو کارمەندێکیان بەناوی (باقی ئەبوبەکر) بریندار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، کە چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (نیسان پاترۆڵە) دەستی بەسەردا گیراوە".
ب ح

بیروڕا