کوردستانی

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ باشتر خزمەتی زیارەتکاران دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ باشتر خزمەتی زیارەتکاران دەکەین
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دووپاتیکردەوە کە ئەمساڵ باشتر لە ساڵانی رابردوو خزمەتی زیارەتکارانى چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن دەکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بە فەرمانى مەسعود بارزانی و هەریەک لە سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت راسپێردراون، بە ئه‌زموون وەرگرتن لە ساڵانى رابردوو، ئەمساڵ لە دەروازەکانی سنووری هەولێر باشتر خزمەتی زیارەتکاران بکەن".

فەرامەرز ئەسەدی، سەر کونسوڵى گشتیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند  "لە بەرانبەر میوانداریی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینى ئیمام حسێن، سوپاسی و ستایشی پارێزگارى هەولێر و ئیدارەى پارێزگا و لیژنەى باڵاى دەکەن بۆ ئەنجامدانى ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى  زیاره‌تكاران دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan