جیهانی
لێبوردنی نێودەوڵەتی: ژمارەیەك لە وڵاتان ئاماری لە سێدارەدراوان ئاشكرا ناكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد سعودیە لە ساڵی 2019 دا 184 كەسی لەسێدارە داوە، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە لەو وڵاتە لەكاتێكدا لە وڵاتانی جیهان ژمارەی ئەوانەی لە سێدارە دەدرێن رووی لە كەمی كردووە، بەڵام ژمارەی لەسێدارەدان لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە هەڵكشاندایە.
هەروەك ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو "عیراق لە ساڵی ڕابردوودا 100 كەسی لە سێدارە داوە، وڵاتی ئێرانیش دوای چین بە پلەی دووەم دێت لە ڕووی زۆری ژمارەی لە سێدارەدراوان".
هەروەها، رێژەی لەسێدارەدان لە وڵاتانی جیهان چوارساڵە لەسەریەك كەمدەكات، لە ساڵی 2019 ش لە سەرانسەری جیهان 657 كەس لە سێدارە دراون، ئەوەش بەراورد بە 2018 لە %5 كەمیكردووە.
چین ژمارەی ڕاستەقینەی لەسێدارەدراوان دەشارێتەوە، بەڵام ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گومانی هەیە لە ڕاستی ژمارەی لە سێدارەدراوان لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتیش چین كە ژمارە راستەقینەكە دەشارێتەوە بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات، هەریەك لە وڵاتانی ئێران و كۆریای باكور و ڤێتنامیش بە هەمانشێوە ژمارەی ڕاستەقینەی لە سێدارە دراوان ئاشكرا ناكەن.
لەوبارەیەوە كلێر ئەلگار، بەرپرسی توێژینەوەكانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە "هەڵكشانی ژمارەی لە سێدارەدراوان لە سعودیە جێگەی نیگەرانییە، بەتایبەت كە شەش كەس لەوانەی لە 2019 لە سێدارەی داون ژنن و بەشێكیشیان چالاكوانانی مافی مرۆڤن كە بیانین".
سعودیە سزای لەسێدارەدان وەك چەكێكی سیاسی دژ بە نەیارەكانی بەكاردەهێنێتئەو بەرپرسەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاشیدەگەیەنێت "كە سعودیە سزای لەسێدارە دان وەك چەكێكی سیاسی دژ بە نەیارەكانی بەكاردەهێنێت، بەتایبەتیش شیعەكان".
كلێر دەڵێت "زیادبوونی ژمارەی لە سێدارەدراوان لە عێراقیش جێگەی مەترسییە، بۆ نمونە لە ساڵی 2018 عێراق 52 كەسی لەسێدارە داوە، بەڵام لە ساڵی 2019 گەیشتووەتە نزیكەی 100 كەس، ڕەنگە ئەمەش بەهۆی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەندامەكانیانەوە بێت".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هەریەك لە وڵاتانی بەحرەین و بەنگلادش سزای لەسێدارەدانیان هەڵپەساردووە، لە وڵاتانی میسر و ژاپۆن و سەنگافورەش ژمارەی لەسێدارەدراوان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.
ژمارەی ئەو وڵاتانەی بەتەواوی سزای لەسێدارەدانیان هەڵگرتووە.
بەپێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی 106 دەوڵەت لە جیهان بەتەواوی سزای لەسێدارەدانیان هەڵگرتووە بۆ هەموو تاوانەكان، 42 وڵاتیش سەرەڕای لابردنی سزای لەسێدارەدان بەڵام سزاكە جێبەجێ دەكەن.