تەندروستی

ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكەی كۆتایی بە تەوقەكردن دەهێنێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكەی كۆتایی بە تەوقەكردن دەهێنێت؟
مەودا میدیا- هێمن سەعید

بەدڵنیاییەوە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا "كۆڤید 19" كۆتایی دێت و قەیران و ناخۆشییەكانی لەگەڵ خۆی دەپێچێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی گۆڕینی هەندێك لە رەفتاری كۆمەڵایەتی.

ئەنتۆنی فاوتشی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی بۆ حەساسیەت و نەخۆشی هەناوی بڕوای وایە یەكێك لەو رەفتارە كۆمەڵایەتییانەی كە كۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕینی تەوقەكردن دەبیت.

دەشڵێت "پێویست ناكات ئێمە جارێكی دیكە تەوقە بكەین، هەروەها دەڵێت وەك دەزانین كۆرنا ئاماژەیەكی روون و هۆكاری نەهیشتنی تەوقەكردنە".

فاوتشی ئاماژەی بەوەشداوە "كە یەكیك لە زانا گەورەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (وڵ ستریت جۆرناڵ) دەڵێت كاتێك دەوڵەت هەندێك لە كۆسپەكانی داخستنی كەمكردەوە دەبێت هەندێك گۆڕانكاریی لە رەفتاری كۆمەڵایەتیدا بكرێت".

هەوەها فاوتشی باس لە دووبارە دەستپێكردنەوەی ژیانی دوای كۆرۆنا دەكات كاتێك ژیان دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی بەشێوەیەكی وا پلەبەندیی مرۆڤ هەنگاوی گەورە ناهاوێت و دەشپرسێت لەسەر هەموو شتێك كە دەیەوێت بیكات و یەكێكیش لەو شتە پێویستیانە بەدڵنیایی شۆردنی دەست و تەوقە نەكردنە.
Qaiwan
Qaiwan