جیهانی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وڵاتێکی عەرەبی هاوکاری ئەمریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وڵاتێکی عەرەبی هاوکاری ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا-

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سیاسی وڵاتانی عەرەبیدا  کۆماری عەرەبی میسر هاوکاری وڵاتێکی زلهێزی وەک ویلایەتەیکگرتووەکانی ئەمریکای دەکات، هاوکاری تەندروستی لەلایەن میسرەوە پێشکەش بە ئەمریکای دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە ویلایەتەیەگرتووەکانی ئەمریکا وایکردووە ئەو وڵاتە لە دۆخێکی سەختدابێت، بۆیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کۆماری عەرەبی میسر هاوکاری تەندروستی  پێشکەشی ویلایەتەیکگرتووەکانی ئەمریکای دەکات.

جێگای ئاماژەیە، ماوەیەک پێش ئێستا میسر و ئیسرائیل بە ناوبژیوانی ئەمریکا رێککەوتن و میسر بەردەوام چاوی لە هاوکارییەکانی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا بوو، بەڵام لەسەردەمی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێچەوانە بووە و میسر هاوکاری تەندروستی پێشکەشی ئەمریکا دەکات.
Qaiwan
Qaiwan