جیهانی

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە کەشتییە جگییەکانی ئێران و رایدەگەیەنێت فەرمانی کردووە هەر کەشتییەکی جەنگی ئێران گێچەڵ بە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بکات تەقەی لێدەکەن و تێکی دەشکێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "فەرمانم بەهێزی دەریایی ئەمریکا کردووە تەقە لە هەر کەشتییەکی جەنگی ئێران بکات و تێکی بشکێنن کە گێچەڵ بە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بکات".

جێگای ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردبووە کە کەشتی هێزی پاسەوانی ئێران لە کەنداو لە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا نزیکبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan