جیهانی
بەریتانیا.. سبەینێ ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا تاقیی دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن
وا بڕیارە سبەینێ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە وڵاتی بەرتیانیا ڤاکسینی کۆرۆنا تاقی بکرێتەوە وەزیری تەندروستی بەریتانیاش رایدەگەیەنێت لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەوا بە ملیۆنان ڤاکسینی تر بەرهەم دەهێنرێت بۆ بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا.
مات هانکۆگ، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند "لەئێستادا گروپێک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد توانیویانە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم بهێنن و سبەینێش تاقی دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەگەری سەرکەوتنی تاقی کردنەوەکەش ئەوا تاوەکو پاییز بە ملیۆنان ڤاکسین بەرهەم دەهێنین بۆتەواوی جیهان بۆ بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا".