تەندروستی

تائێستا زانیوتە ڤیتامین دی چەند سودی هەیە بۆ تەندروستیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا زانیوتە ڤیتامین دی چەند سودی هەیە بۆ تەندروستیت
مەودا میدیا_سۆما خالید

لێکوڵەرانی زانکۆی گرانادای ئیسپانیا رایدەگەیەنن، بەکارهێنانی ڤیتامین D بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سـوودی زۆری هەیە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە تەمەنی زیاتریان هەیە کەمتر توشی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە دەبن.

ڤیتامین D چەندین سـودی هەیە لەوانە، تەندروستی ئێسك و ددان دەپارێزێت ئاستی ئەنسۆلین رێكدەخات،پشتگیری كۆئەندامی هەناسەدان و دڵ و مێشک دەکات، بۆڕییەكانی خوێن بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و سیستەمی بەرگری  بەهێز دەكات، رێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەكات، پاشان ڤیتامین D بۆ تەندروستی ئێسک سوودی هەیە، مەترسی هەڵامەت كەم دەكاتەوە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی گرانادای ئیسپانیا باس لەوە دەكەن "بەکارهێنانی ڤیتامین دی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سـوودی زۆری هەیە و پێویستە بەکاربهێنرێت کە یارمەتی هەناسەدان دەدات"

ئاماژە بەوەشدەكەن "ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر 40 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدرا کە تەمەنیان لەنێوان 20 تا 70 ساڵ بوو، رۆژانە ڤیتامین Dیان دەخوارد کە بارودۆخی تەندروستیان بەرەو باشتر دەچوو، 10 هەفتەی خایاند".

ئەوەشیان خستوەتەڕوو "ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەرووی تەندروستیەوە و دەتوانرێت وەک دەرمان بۆ چارەسەرکردنی بەکار بهێندرێت، هەروەها ئەو کەسانەی کە تەمەنی زیاتریان هەیە کەمتر توشی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە دەبن،  بەڵام ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە"
Qaiwan
Qaiwan