تەندروستی
بۆچی گرنگە رۆژوەوان پارشێو بکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پارشێوکردن گرنگە بۆ ئەو کەسانەی لە رەمەزاندا بەرۆژوو دەبن و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی رۆژوەوان هەیە بۆیە پسپۆڕان رێنمایمان دەکەن کە پارشێو بکەین.
پارشێوکردن گرنگە بۆ ئەو کەسانەی لە رەمەزاندا بەرۆژوو دەبن و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی رۆژوەوان هەیە بۆیە پسپۆڕان رێنمایمان دەکەن کە پارشێو بکەین.
پارشێوکردن رێگری دەکات لە تووشبوون بە سەر ئێشە لە رۆژدا، هەروەها پارشێوکردن وادەکات کەمتر هەست بە تینوێتی و برسێتی بکرێت.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی پارشێوکردن وادەکات کەسی رۆژووان جوڵە جەستەی بە رۆژدا چالاکتربێت،و هەست بە ماندوویەتی نەکات، هەروەها پارشێوکردن رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخات و ناهێڵێت زیان بە تەندروستی ئەوکەسە بگات کە بەرۆژوو دەبێت.
بە پارشێوکردن کۆئەندامی هەرس و گەدە چالاک دەکات، هەروەها رێگری دەکات لە لەدەستدانی خانەکانی لەش و هاوکارە لە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی ریخۆڵە.
سەرچاوە: Mawdoo3
سەرچاوە: Mawdoo3