ستایڵی نوێ

بۆ بەربانگ پاقلاوە ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بەربانگ پاقلاوە ئامادەبکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پاقلاوە یەکێکە لە شیرینه بەتامەکان کە لەمانگی رەمەراندا بەتایبەت لە کاتی بەربانگدا خواست زۆرە لەسەرە، بەم شێوازەوە ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکان

نانی پاقلاوە، زەیت، گوێز، شەکر، حێلی هاڕاو، شیلەی ئامادەکراو.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا سینیەک دەهێنین بە زەیت چەور دەکەین یان نانێک دادەنیین لە ناو سینیەکە دا دوای چەوریەکەینەوە پاشان نانێکی تر دائەنێین، پاشان چەوریەکەینەوە بەم شێوەیە بەردەوام ئەبین تا 18 نان دادەنین، پاشان گوێزەکە وردی دەکەین لەگەل شەکر و حێلەکە تێکەڵی دەکەین، دواتر دەیکەینە سەر نانەکان کە دامان نابو ئینجا بە هەمان شێوەی سەرەتا 10 نانی دیکە دادەنێین، دواتر دەیکەینە فڕنەوە تا ژێرەوەی دەبرژێت، دواتر دەیخەینە بەشی سەرەوەی فڕنەکە بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی ببرژێت، دواتر کە لە فڕنەکە دەرمان هێنا شیلە ئامادەکراوەکە دەکەین بەسەریدا، بەم شێوەیە پاقلاوەکە ئامادە دەبێت دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە