کوردستانی
هاتوچۆی هەرێم دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم سەبارەت بە ناچارکردنی شۆفێران بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند "لە دوێنێوە هەواڵێک لە زۆربەی ئەکاونت و پەیجە عیراقییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هاتوچۆ هاوڵاتیان ناچار دەکات ئەوانەی تابلۆکانیان شێوازە کۆنەکەیە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆیە تازەکە ئەگەرنا سزا دەدرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم هەواڵە بووەتە هۆکاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و کەس ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت تاوەکو ئەوکاتەی ساڵیانەکەی بەسەر دەچێت".
ئەوەشی خستەڕوو "کاتێک ساڵیانەکەی تازە دەکاتەوە تابلۆکەشی دەگۆردرێت بە تابلۆی تازەکە، تەنها ئەگەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی پێش بەسەر چوونی ساڵیانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێت، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بکات بۆ ئەوەی تابلۆکەی بگۆڕێت".
ب ح

بیروڕا