کوردستانی

کۆڵبەرێکی تر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێکی تر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بە ئامانجگرتنی کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە 

ماڵپەڕی کۆمەڵنیوز بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (مەهدی شەریفی) خێزاندارەو خاوەنی منداڵێکە، خەڵکی گوندی کانی سێوی سەر بە شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 17 کۆڵبەری کورد کوژراون و 20 کۆڵبەری تریش بریندار بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan