کوردستانی
داوای کردنەوەی چەند فەرمانگەیەکی فیدراڵی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد داوای کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەکی فیدراڵی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێنەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "داوای لە حکومەتی عیراق کردووە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی هەڵەبجە بکرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوایکردووە ناوەندی خۆبەخشی ( تایبەت بەوخۆبەخشانەی کە وەک پێشمەرگەی خۆبەخش بەرگریان لە خاک کردووە و بەشداری شەڕی دژ بە تیرۆریان کردووە) لە هەڵەبجە بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش و بەشی جەنگاوەری دێرین (هاوشێوەی پێشمەرگە دێرینەکان) بەو پێیەی لەئێستادا هەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگا فەرمییەکانی عیراق و پێویستە ئەم بەش و بەڕێوەبەرایەتییانە بکرێتەوە".

ب ح
بیروڕا