کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی لە مافی ئێزدییەکان دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد و هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی و شادی بۆ خواستن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پشتیوان و داکۆکیکاری بەردەوام دەبن لە پاراستنی مافی ئێزدییەکان و باشترکردنی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ""یەکێتی بەردەوام لەگەڵتان دەبێت و خزمەتکردنتان بە ئەرکی خۆی دەزانێت، بۆیە هیواخوازن هیوای خوشک و برایانی ئێزدی هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن".
ب ح

بیروڕا