کوردستانی

ئومێد سەباح: ئامادەین داهاتی دوو مانگ رادەستی بەغدا بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد سەباح: ئامادەین داهاتی دوو مانگ رادەستی بەغدا بکەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد بڕیاردراوە بە دابینکردنی 25 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگای هەڵەبجە و 250 فەرمانبەری تر بۆ هەڵەبجە دادەمەزرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "سەرۆکی حکومەتی هەرێم نامەیەکی بۆ سودانی ناردووە و داوایکردووە گرنگی بە بۆچوونی ئەنجومەنی دەوڵەت نەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول (8 و 9)، داهاتی ناوخۆی ئەو مانگانە رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا رەزامەندی نەداوە مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ خەرج بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan