کوردستانی

ملیشیاکانی دیمەشق دەستپێشخەری شەڕ بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ملیشیاکانی دیمەشق دەستپێشخەری شەڕ بوون
مەودا میدیا

بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی ئاسایش لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەبارەی هێرشێكی چەكدارانی سەر بە دەسەڵاتی كاتی دیمەشق بۆسەر هێزەكانیان و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئاسایشی رۆژئاوا رایگەیاند "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکدارانی دیمەشق خاڵێکی پشکنینی شەرڤانانی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ئەندامی هەسەدە برینداربوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم هێرشە ترسنۆکانەن لە کاتێکدایە هێزەکانیان ئەرکی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە جێبەجێ دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو " بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە دەکەن کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن و دووپاتیدەکەنەوە بەردەوام دەبن لە پاراستنی گەلەکەیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan