کوردستانی

شەرع هەمان سیاسەتی ئەسەد پەیڕەو دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەرع هەمان سیاسەتی ئەسەد پەیڕەو دەکات
مەودا میدیا-

بەرەی کوردستانی سوریا سەبارەت بە دەرهێنانی جەژنی نەورۆز وەک جەژنێکی نەتەوەیی کورد لە لیستی پشووە فەرمییەکانی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەرەی کوردستانی سوریا رایگەیاند "پشتگوێخستنی جەژنی نەورۆز هەمان رێبازی شۆڤێنی رژێمی بەعسە کە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردی دەدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە فەرمی نەکردنی جەژنی نەورۆز و بەردەوامبوون لەسەر ناونانی 21ی ئازار بە (جەژنی دایک) درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی رژێمی پێشووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چوارشەممەی سوور) وەک پشوویەکی فەرمی بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان بە فەرمی بناسێندرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan