کوردستانی
كوردێكى دانیشتوى مه‌ریوان له سێداره درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سزای سێداره‌ی حوكمدراوێكی كورد به‌ناوی تالیب هیجره‌تی پوور، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبه‌جێ كرا، له ماوه‌ى ده ساڵى رابردوو ده‌ستگیركرابوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "ئه‌و كه‌سه‌ی له سێداره دراوه ناوى تالیب هیجره‌تییه‌و خه‌ڵكی مه‌ریوانه و ته‌مه‌ن 40 ساڵه. ناوبراو 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیرابوو و حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژى رابردووتر حوكمی له سێداره‌دانی حه‌وت گیراوی سیاسیی له سنه و خووزستان جێبه‌جێ كرا، له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له سێداره درابوون، شه‌شیان به ''تیرۆریستی جوداخواز'' ناو برابوون".
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگى ئه‌یلول، له ئێران هه‌زار و 42 كه‌س له سێداره دراون كه 171 كه‌س له‌وانه، ته‌نیا له مانگی رابردوودا له سێداره دراون و ته‌نیا له له‌سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو 18 كه‌سیان كورد بوون".
ع
بیروڕا



