کوردستانی
سهلاحهدین دهمیرتاش ئازاد دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردهوه، دەسەڵاتدارانی ئەنكەرە ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان لە رۆژی 8ی ئەم مانگە.
له لایهكى ترهوه پارێزەرانی دەمیرتاش داواكارییەكیان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی پێش 8ى ئەم مانگە ئازادبكرێت، بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی دەمیرتاش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەحسونی کرامان، پارێزەری دەمیرتاش، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی "ئەگەر حکومەت تانە لە بڕیارەکە نەدات، ئەوا بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بەركار دەبێت و دەبێتە پابەندکەر بۆ ئازادکردنی".
باسى لهوهشكردووه "دەبێت فەرمانگەی تێهەڵچوونەوە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکات و دەمیرتاش و هاوکارەکانی بەپێی یاسا ئازاد بکات، هاوكات كەناڵی (OdaTv) بڵاویكردووەتەوە، حکومەت تانە لەو بڕیارە نادات و لە رۆژی 8ى تشرینى یهكهم بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش دەردەچێت".
ع
بیروڕا



