عیراقی

عەممار حەكیم بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەممار حەكیم بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی عیراق لەگەڵ شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە هەولێر. 

بەپێی زانیارییەكانی میدیای پارتی، مەبەست لە سەردانەكەی سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ هەولێر بۆ تاوتوێكردنی چوند پرسێكی سیاسییە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە" لە سەردانەكەیدا بۆ  شاری هەولێر، عەممار حەكیم ئەو پرسانە لەگەڵ سەرۆكی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ دەكات". 

بەپێی زانیارییەكانی مەودا، سەردانی ئەو بەرپرسە عیراقییە بۆ هەولێر پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و رێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراقەوە هەیە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan