عیراقی

ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق باسی مووچە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق باسی مووچە دەكرێت

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و  چاوەڕێش دەكرێت وەزیرەكانی كورد پرسی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 لە كۆبوونەوەكەدا باس بكەن.

بەپێی زانیارییەكان پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا نییە، بەڵام وەزیرەكانی كورد دەیانەوێت لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا ئەو بابەتە باس بكەن و داوا بكەن محەمەد شیاع سودانی بڕیاری ناردنی مووچە بدات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاندووە كە پارەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووشدا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9ی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan