کوردستانی
گەنجێك دوو رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و هیچ هەواڵێكی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئازاد جەلال رەشید، دانیشتووی كەلارە و لەدایكبووی ساڵی 2004 و خوێندكاری زانكۆیە، ماوەی دوو رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بۆ زانكۆ رۆشتووە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
كەسێكی نزیك لەو گەنجە بە مەودا میدیای راگەیاند"دوای ئەوەی ئازاد درەنگ كەوتووە لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پەیوەندییان پێوە كردووە، بەڵام مۆبایلەكەی داخراو بووە، بۆیە كەوتوونەتە گومانەوە و دەستیان بە هەواڵپرسینی كردووە لە هاوڕێكانی، بەڵام هیچ كەسێك هەواڵی نەزانیوە".
وتیشی"تا ئەو ساتەی چووەتە دەرەوە هیچ كێشەیەكی نەبووە و لە كاتی چوونەدەرەوەشیدا هیچ شتێكی باس نەكردووە و باسی نەهاتنەوە یان دواكەوتنی نەكردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"ئازاد لە رووی دەروونییەوە هیچ كێشەیەكی نییە كەسێكی تەواو كامڵ پێگەیشتووە".
ئ پ
بیروڕا



