کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری رووداوێكی كوشتن دەستگیر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"كەسێكیان دەستگیر كردووە كە تۆماتبارە بە كوشتنی ژنێك و دانی بە تاوانەەشیدا ناوە.
دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی:
لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزەكانمان لە رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی كارێزە وشكی شاری سلێمانی ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لەلایەن تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركردو توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیربكرێت.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوت كە ژنەكە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوەو هۆكاری رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خێزانی.
لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایكبووی ١٩٩٦ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان راگیراوە و لەلایەن نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ئ پ
بیروڕا



