کوردستانی
حكومەتی هەرێم هەر دوو مانگیتر توانای ناردنی 120 ملیاری هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە بەغدا كردووە پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ خەرج بكات و 120 ملیارەكەشی حازرە، بەڵام تەنها بۆ دوو مانگیتر.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە"بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ سودانی لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات".
وتوشیەتی"حكومەتی هەرێم داوای لە بەغدا كردووە كە تا پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگەكانی 8 و 9 ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و لە بەرامبەردا 240 ملیاری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و رادەستی وەزارەتی دارایی عیراقی دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"حكومەتی هەرێم زۆر بە راشكاوی بە بەغدای وتووە تەنها بۆ دوو مانگی تر دەتوانن مانگانە 120 دینار بنێرن، بەڵام دوای ئەوە ئیتر ناتوانن مانگانە ئەو پڕە پارەیە كۆبكەنەوە".
ئ پ
بیروڕا



