کوردستانی
گەرما بە تەواوی دەشكێت و سەرما بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی لە چەند رۆژی داهاتوودا گەرما بە تەواوی لە سەرجەم ناوچەكان دەشكێت و كەشوهەوایەكی سارد ناوچەكە دەگرێـتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"لە رۆژانی 10 بۆ 13ی ئەم مانگە قۆناغێكی دیكەی دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی 7 بۆ 9 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".
وتیشی" لە رۆژدا كەشوهەوا بە گشتی لە ناوچەكە تا رادەیەك فێنك دەبێت و لە شەودا فێنكی تەواو و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان و حاجی ئۆمەران و پێنجوێن كاتژمێر 11ی شەو بۆ كاتەكانی بەرەبەیانی تا رادەیەك هەست بە سەرمای بەهێز دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت:
شاری هەولێر 27 پلە
شاری سلێمانی 26 پلە
شاری دهۆك 27 پلە
شاری هەڵەبجە 27 بۆ 29 پلە
شاری كەركوك 28 پلە
قەزای كەلار 30 پلە
قەزای پێنجوێن 22 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 20 پلە
ئ پ
بیروڕا



