کوردستانی
ژمارەیەک کۆچبەری کورد رزگارکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوی فەڕەنسا بەهۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە گیریانخواردووە.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆچبەرەکان ژمارەیان (50 بۆ 60 ) سەرنشین دەبێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەنیازبوون بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێکی زۆری کۆچبەرەکان کورد بوون و بە تایبەت ئەو کەسانەن کە چەند ساڵێکە لە وڵاتانی ئەوروپا ماونەتەوە و مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە و بە ناچاری روویان لە بەریتانیا کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای پەیوەندییکردنیان بە تیمەکانی فریاگوزاری لەئێستادا کۆچبەرەکان رزگارکراون بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی خۆیان بگەیەنن بە وڵاتی بەریتانیا".
ب ح

بیروڕا