کوردستانی

تورکیا ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

تورکیا بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رەتدەکاتەوە، دوای ئەوەی دادگاگە بڕیاری بێتاوانی هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی دەرکرد.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند "سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دۆسێیەی كۆبانی بێتاوانە و پێویستە تورکیا بە بڕی 55 هەزار و 745 یۆرۆ  دەمیرتاش قەرەبوو بکاتەوە".

لای خۆیەوە جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند "رەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش  زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan