کوردستانی

دەمانەوێت پڕۆژەی هێڵی ئاسن بەدیبهێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمانەوێت پڕۆژەی هێڵی ئاسن بەدیبهێنین
مەودا میدیا-

 وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانس کرد.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند "لەماوەی ئەم کابینەیەدا ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگیان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دروستکردنی هێڵی ئاسنین یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و دەیانەوێت ئەم پڕۆژەیە بەدیبهێنن".

ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەکە قۆناغی گرنگی بڕیوەو بەهای ئابووری پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانس تەواو کراوەو هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی کاری دیزاینی پڕۆژەکەش بەئەنجام بگەیەنن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan