کوردستانی

مەرزی سازان بووە بە ژێر رەزامەندییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرزی سازان بووە بە ژێر رەزامەندییەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد مەرزی سازان 18 ساڵە بووە بەژێر رەزامەندییەوە بەڵام بەهۆی ترسی وەهمی یان  بەرژەوەندی تایبەت تاوەکو ئێستاش نەکراوەتەوە.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاکە مەرزە رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و بازرگانی هەرێمی هەیە و  بەنیازن لە 2025 نوسراوی رەزامەندی تریش دەربکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەترسی هەبووە بەهۆی گرنگییەکەی ئەم مەرزە کاریگەریی لەسەر مەرزەکانی تر هەبێت و زیانی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی یان ناوچەیی هەبێت کە تەنها ترسێکی  وەهمی و دروستکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بۆ کردنەوەی مەرزەکە دڵسۆزی ئەوەیە کە هەنگاوی کرداری بنرێت و پێویستی بە دوو هەنگاوی گرنگی کردارییە، بەو دوو هەنگاوە مەرزەکە دەبێتە مەرز و تا ئەوەش نەکرێت بەڵێنی جێبەجێ نەکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan