جیهانی
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە پزیشکەکان پێیان وتوە تەندروستی باشە و دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی، ئەمەش دوای ئەوەدێت لە کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆک وەزیران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی جێگیر نەبوو و خرایە ژێر چاودێری وردی پزیشکیەوە.
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە یاریدەدەرەکەی راگەیاندووە "پزیشکەکانی پێیان وتووە باری تەندروستیی باشە و ئێستا دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر کارەکەی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەنیازە رۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و دەست بە کارەکانی بکاتەوە، هەروەها سەرۆکایەتیی هەڵمەتی حکومەتی بەریتانیا دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".