جیهانی

لەبارەی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکورەوە دڵنیایی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکورەوە دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکی کۆریای باکور لەبارەی تەندروستی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دڵنیایی دەدات کە تەندروستی باشە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەواڵی گیان لەدەستدان کیم جۆنگ ئون بڵاوکرایەوە.

تشونغ ئەن مون، راوێژکاری کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لەبارەی تەندروستی کیم جۆنگ دڵنیایی دەدات و دەڵێت "تەندروستی سەرۆک باشە".

جێگای ئاماژەیە، بەپێی بەدواداچوونە رۆژنامەنوسیەكانی كۆریای باشور لە مانگی ئایاری ئەمساڵ سەرۆكی كۆریای باكوور كێشەی تەندروستی بۆ دروست بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر نەشتەرگەری دڵی بۆ كراوە، هەروەها دوێنێش بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان کە بڵاویانکردبووە دووبارە تەندروستی کیم جۆنگ تێکچووە و خراوەتە ژێر چاودیری وردی پزیشکی، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی باشە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان