جیهانی
ئەمریکا دوا مۆڵەت دەداتە عیراق و ئاگاداری دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکات ئاماژە بەوەشدەکات ئەمەریكا بۆ كرینی كارەبا و گازی سرووشتی لە ئێران 30 رۆژی دیکەی مۆڵەت داوە بە عیراق.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چاوەڕێی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکات و پێداچوونەوە بەو رێگە پێدانە دەکات کە بە عیراقی دابوو بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ئێستا ئەمریکا ئەو رێگەپێدانە بۆ ماوەی 30 رۆژ وەك دواجار درێژکردووەتەوە بۆ عیراق و چاوەرێی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، 26ی ئایاری 2020 ماوەی رێگەپێدانی ئەمریکا بۆ کڕینی کارەبا و گازی سروشتی ئێران لەلایەن عیراقەوە کۆتایی دێت.
جێگای ئاماژەیە، 26ی ئایاری 2020 ماوەی رێگەپێدانی ئەمریکا بۆ کڕینی کارەبا و گازی سروشتی ئێران لەلایەن عیراقەوە کۆتایی دێت.