کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: کورد وەک پێکهاتە سەیرکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد جارێکی تر بەشداری هەڵبژاردن ناکەن ئەگەر ئەگەر یاسای هەڵبژاردنەکان لە عیراق گۆڕانکاریی تێدا نەکرێت.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "کورد وەک پێکهاتە سەیرکراوە و کورسی کۆتای بۆ دانراوە و ئەبوایە قبوڵی ئەم جۆرە هەڵبژاردنەی نەکردایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نابێت کورد بەهیچ شێوەیک پشتگیری مانەوەی سودانی بکات و بە بێ نووسین و رێککەوتن و نابێت لەگەڵ هیچ لایەنێکی عیراقی بۆ حکومەتی داهاتوو گفتوگۆ بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "دەنگەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کەمی نەکردووە بەڵکو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فشاریان لەسەر بووە".
ب ح

بیروڕا