کوردستانی
نەخۆشییەکە لە رێگەی بەریەککەوتنەوە دەگوازرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال رەشیدی تایبەت بە منداڵان ئاشکرایکرد لە سەرەتای ئەم مانگەوە، زیاتر لە 10 هەزار نەخۆشی پەتای وەرزی رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراوە.
د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال رەشید رایگەیاند "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 137 نەخۆش سەردانی کردوون و هەزار و 507 منداڵیش داخڵکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " نەخۆشییەکە لە رێگەی بەریەککەوتن و هەناسەوە دەگوازرێتەوە، پێویستە خەڵکی لای پزیشکی پسپۆڕ دەرمان بۆ منداڵەکانیان وەربگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویست ناکات دایکان و باوکان بترسن، چوونکە دەرمانی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە لە نەخۆشخانەکەیاندا هەیە و پەتاکەش سەرتاسەری عیراق و وڵاتانی چوار دەوری گرتووەتەوە".
باسی لەوەشکرد "لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکەیان هەیە و 24 کاتژمێر خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، ئەم ڤایرۆسە کە بووەتەهۆی پەتا، نوێ نییە و مایەی ترس نییە و چارەسەری پێویست بەردەستە".
ب ح

بیروڕا