ئابووری
حکومەتی هەرێم بەنیاز نییە 120 ملیارەکە رادەستبکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پێویستە حکومەتی هەرێم لە ماوەی چوار رۆژدا (120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکات، تاوەکو بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بە ناردنی 120ملیارەکە، راستەوخۆ بڕیار لە مووچە دەدرێت و لەماوەی سێ رۆژدا رێکارەکان تەواو دەبن و مووچەکە دێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم نیازی نییە بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ، هەموو دواخستنێکی ناردنی داهاتی ناوخۆ، دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانە".
ب ح

بیروڕا