ئابووری

مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین کراو.

مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند "لەمڕۆوە  کرێکارانی خانەنشینکراو سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم (9 و 10)ی ئەمساڵ وەربگرن".

لای خۆیەوە شۆخان عومەر، بەرێوبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراو لە رووی خزمەت و پسپۆڕییەوە جیاوازە و مووچەکانیان وەک یەک نییە، بەڵام هەموویان دوو مووچەیان پێدەدرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار کرێکاری خانەنشینکراو هەیە کە بەپێی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم خانەنشینکراون و تاوەکو ئێستاش 193 هەزار و 753 کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan