کوردستانی

دەروازەیەكی نێودەوڵەتیی لە هەرێم داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەیەكی نێودەوڵەتیی لە هەرێم داخرا
مەودا میدیا-

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرایکرد بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت  (دەرەجیک) بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "لەئێستادا هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە و دوای چارەسەربوونی گرفتەکە هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەكەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری دروستبوونی کێشەکە تەکنیکییە لە دیوی تورکیا بەڵام لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە هیچ کێشەیەک نییە و هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سیستمەکە بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan