کوردستانی
هێمن میرانی: چەندین پڕۆژەمان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان جێبەجێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات پرۆژەکانی هاتوچۆ بە موڵکی خۆیان بزانن و پاڵپشتی بکەن، چونکە کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکان هەبووە.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "لە 20 ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێل یەکێک بووە لە هەڕەشەکان و ساڵانە چوار هەزار روودوای هاتوچۆ تۆمارکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ساڵی 2022دا سێ هەزار و 706 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی 500 کەس و برینداربوونی حەوت هەزار و 250 کەسی تر".
ئەوەشی خستەڕوو "چەندین پرۆژەی ستراتیژییان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە (دانانی کامێرای تیژڕەویی (خاڵ بۆ خاڵ)، نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی رێگاوبان، پردی سەلامەتی و چاکسازیی لە سیستمی مۆڵەتی شۆفێریدا جێبەجێ کردووە".
ب ح

بیروڕا