کوردستانی

تێچووی حەجی ساڵی داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێچووی حەجی ساڵی داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشکرایکرد تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو بۆ هەر حاجییەک لە هەرێمی کوردستان حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره.

كاروان ستونی، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ رایگەیاند " ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه‌ بۆ هاوڵاتییان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حەجی ساڵی داهاتوو بە رێگای وشكانی بۆ حاجیان ئەنجام نادرێت و حاجیانی كوردستان هه‌موویان به‌ هێڵە ئاسمانییەکان گه‌شت ده‌كه‌ن".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەر حاجییەک (حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دینار ) له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و كۆپییەکی ره‌نگاو ره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له‌سەر یه‌ک لاپه‌ره‌ پێبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan