عیراقی

دادگای فیدراڵی: ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ته‌واو بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی: ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ته‌واو بوو
مەودا میدیا-

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، كۆتایی بە كارەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق هێنا و بڕیاریدا بە گۆڕینی حكومەتی ئێستا بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەر.

 دادگای فیدراڵی رایگەیاند "سەرۆك كۆماری عیراق بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكانی وەک  بەشێك لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رۆژی دەنگدانی گشتییەوە، دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی وەزیران سنووردار دەبن لە بەڕێوەبردنی كاروباری رۆژانە، كە خۆی دەبینێتەوە لە گرتنەبەری ئەو بڕیارو رێكارانەی كە نابێت دوابخرێن و گەرەنتی بەردەوامبوونی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan